رووداوێكی هاتووچۆ لە سۆران روویداوە و قوربانی لێكەوتەوە

کوردستان 10:58 AM - 2026/06/13

 بەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی هامیڵتۆن لە سنووری نێوان قەزای سۆران و چۆمان رووداوێكی هاوتووچۆ روویدا و قوربانی لێكەوتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری ترێلە بە سێ سەرنشێنەوە كەوتووەتە نێو رووباری چۆمان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. بەهۆی ڕووداوەكەوە یەكێك لە سەرنشینانی بارهەڵگرەكە گیانی لە دەستداوە و دووانەكەی تریش برینداربوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو