كۆمەڵێك لە ڕۆژنامەنووسانو میدیاكارانی سلێمانی، بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی و هاوسۆزی خۆیان بۆ گیانلەدەستدانی هەڵكەوت عەزیز، مەراسیمێكی ماتەمینیان ڕێكخست.
لە مەراسیمەكەدا، ئامادەبووان وێڕای دەربڕینی دڵتەنگی قووڵیی خۆیان بۆ ئەم لەدەستدانە، تەئكیدیان لەسەر گرنگیی هاوپشتیی نێوان ڕۆژنامەنووسان لە كاتە سەختەكاندا كردەوە. هەروەها ئاماژەیان بەوە كرد كۆچی دوایی هەڵكەوت عەزیز زیانێكی گەورەیە بۆ ڕاگەیاندنی كوردی.