بەئامادەبوونی سەرۆكی ئەمریكا لوتكەی گرووپی حەوت بەڕێوەدەچێت

عیراق 02:40 PM - 2026/06/13

 بەئامادەبوونی سەرۆكی ئەمریكا لوتكەی گرووپی حەوت لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت‌و تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانیش جەنگەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆكرانیا دەبێت.

كۆبوونەوەكە لەڕۆژانی 15 بۆ 17ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و سەركردەكانی فەڕەنسا، بەڕیتانیا، كەنەدا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و ئەمریكا پێكەوە لە فەڕەنسا كۆدەبنەوە. 

ئاژانسی ڕۆیتەرزیش بڵاویكردەوە،چۆنێتی بەڕێوەبردنی قەیرانەكان بەهۆی ئەو گرژیانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیا‌و بابەتی ئابوورییەكان‌و كانزا دەگمەنەكان سەرەكی گفتوگۆكان دەبن، بەڵام پێناچێت هیچ بڕیارێك لەسەر كێشە گەورەكان بدرێت. 

گرووپی جی حەوت، یان حەوت وڵاتە گەورە پیشەسازییەكەی جیهان زیاتر لە 50 ساڵە دروستبووە‌و ساڵانە كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی ئاڵنگارییە ئابووری و جیۆسیاسییەكانی جیهان، بەڵام بڕیارێكی كۆنكرێتی لەسەر پرسە گرنگەكان نەداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو