ئێران: دانوستان لەگەڵ ئەمریكا لە رێگەی پاكستانەوە بەردەوامە

عیراق 04:06 PM - 2026/06/08

سەرەرای پەرەسەندنی هێرشەكانی نێوان تەلئەبیب و تاران ، بەڵام هێشتا هیوایەك بۆ كۆتایهاتنی شەڕ و ململانێكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست  ماوە و،  تاران لە دانوستانەكانی لەگەڵ ئەمریكا لە ڕێگەی نێوەندگیری پاكستانەوە بەردەوامە.

ئیسماعیل باقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كەس باوەڕی بەوە نییە كە ئیسرائیل هیچ هەنگاوێك بەبێ هەماهەنگی و هاوكاری پێشوەختە لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ناتوانرێت كارەكانی ئیسرائیل لە ناوچەكەدا لە سیاسەتەكانی ئەمریكا جیابكرێنەوە. ئیسماعیل بەقائی باسی لەوەشكرد،تاران بەردەوامە لە ئاڵوگۆڕی پەیام و دانوستان لەگەڵ ئەمریكا لە ڕێگەی نێوەندگیری پاكستانییەوە و  گفتوگۆی دیپلۆماسی بە شێوەیەكی سروشتی لە هەموو بارودۆخێكدا بەردەوامە.

بەڵام هۆشداریدا لەوەی ئاڵوگۆڕی گورز لەگەڵ ئیسرائیل ، لەوانەیە كار لەسەر دانوستانە بەردەوامەكان لەگەڵ ئەمریكا بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات.

ئەم لێدوانە دوای ئەوەهات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ   هێزی ئاسمانی  سوپای ئیسرائیل چەند ئامانجێكی لە دامەزراوەی پترۆكیمیای شاری مەهشەهر لە باشووری رۆژئاوای ئێران بۆردومان كرد، هەروەها هێرشی بۆ سەر ئامانجە سەربازییەكانی ئێران دەستپێكرد، ئەمەش دوای چەند  سەعاتێك لە تەقاندنی مووشەكەكانی تاران بەرەو خاكی ئیسرائیل.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو