بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکارییە ناوخۆیی و ناوچەییەکان کرا و پێویستی بەردەوامیی لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان جەختی لەسەر کرایەوە.
سەرۆک بافڵ سەرنجی خۆی لەسەر دوایین پێشهاتەکان خستەڕوو و وتی، هەموو هەوڵی یەکێتی بۆ دوورخستنەوەی وڵاتە لە گرژییەکان و دەمانەوێت سەقامگیریی عیراق پارێزراوبێت.