شی جی بینگ دوای حەوت ساڵ سەردانی كۆریای باكوری كرد

عیراق 04:02 PM - 2026/06/08

دوای حەوت ساڵ شی جی بینگ، سەرۆكی چین بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە كۆریای باكور، بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لوتكە لەگەڵ كیم جون ئونی سەرۆكی كۆریای باكور.

لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی ڕەسمی چینی شینخوا بڵاویكردەوە، سەردانەكە لە چوارچێوەی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕاوێژكارییەكان لە بارەی كۆمەڵێك بابەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە كە جێگەی بایەخی هاوبەشە ئەنجامدراوە.

ئەم سەردانە یەكەم گەشتی شی جی بینگە بۆكۆریای باكور لە ساڵی 2019ەوە تائێستا،وە هەنگاوێكە ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی هەماهەنگی سیاسی نێوان هەردوو وڵاتە لە نێوان گۆڕانی خێرای بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا.

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە لوتكەی نوێی دوو قۆڵی لە پیۆنگ یان بەڕێوەببەن ، كە دەبێتە حەوتەمین كۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەركردە لە دوای دەستبەكاربوونی كیم جون ئون.

دوایین كۆبوونەوەی نێوان هەردوولا لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو لە پەكین بەڕێوەچوو، ئەمەش لە چوارچێوەی زنجیرەیەك كۆبوونەوە بە ئامانجی پتەوكردنی هاریكاریی سیاسی و ئابووری نێوان هەردوو وڵات بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو