سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەحمەد داودئۆغڵو لە دەباشان كۆبوونەوە و چەند پرسێكیان تاوتوێكرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا و سەرۆكی پارتی ئایندە كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا كە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیبوو، دۆخی ناوچەكە و گرژییەكان تاوتوێكران و تەئكید لە گرنگیی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن كرایەوە. هەر لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی پارێزگای سلێمانی و توركیا كرا.
پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆسپەكانی بەردەمی خرایەبەر باس. هەروەها پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراقیش گفتوگۆی لەبارەوە كرا. سەرۆك بافڵ و ئەحمەد داودئۆغڵو جارێكی تر پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپاتكردەوە.