بەهۆی هەورە بروسكەوە هاووڵاتییەك لە بنگرد گیانی لەدەستدا

کوردستان 11:21 PM - 2026/06/07

 لە رووداوێكدا لە مانگی حوزەیران و چەند رۆژێك پێش دەستپێكردنی وەرزی هاوین، هەورەبروسكە لە سنووری شارۆچكەی دوكان قوربانی لێكەوتەوە و هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی مەرگە لە ناحیەی بنگرد ژمارەیەك كرێكار كە سەرقاڵی كاركردن بوون هەورە بروسك ەلێیان دەدات و لە ئەنجامدا دوو لە كرێكارەكان بەسەختی بریندار دەبن و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە  یەكێك لە كرێكارەكان كە تەمەنی 16ساڵە گیان لەدەستدەدا.

ئەمە یەكەمین رووداوی لەو شێوەیە نییە لەم ساڵدا لە سنووری ئیدارەی راپەرین روویدا بێت، لە  15ی ئایاری رابردووشدا لە رووداوێكی هاوشێوەدا بەهۆی هەورەبروسكەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و كەسێكی تریش  بریندار بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو