دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لە پەیامێكی بەپەلەدا داوا لە تاران و تەلئەبیب دەكات، كۆتایی بە هێرشە دووبارەكانیان بۆ سەر یەكتر بهێنن و رێگری لە پەرەسەندنی زیاتری جەنگ لە ناوچەكەدا بكەن.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیال پەیامێكی بەپەلەی ئاراستەی ئیسرائیل و ئێران كرد و بە زمانێكی فەرماندەیی و بڕیاردەرانە نووسیویەتی: دەبێت ئیسرائیل و ئێران دەستبەجێ هێرشەكانیان بۆ سەر یەكتر ڕابگرن.
ئەم داواكارییەی سەرۆكی ئەمریكا لە كاتێكدایە كە لە شەوی ڕابردووەوە ە، ئێران بە چەند گورزێكی جیاواز و لە ڕێگەی هەڵدانی مووشەكەوە هێرشی كردووەتە سەر ئیسرائیل. لە بەرامبەردا، سوپای ئیسرائیل وەڵامی هێرشەكانی داوەتەوە و چەند ناوچەیەكی جیاوازی لە ڕۆژئاوا، ناوەند و باشووری ئێران بۆردوومان كردووە.