لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك نرخی بەنزین بە هەر سێ جۆری نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە و بووەتە هۆی دروستبوونی بارگرانی لەسەر ژیانی شۆفێران، هەربۆیە شۆفێرانی پارێزگای دهۆك نیگەرانی خۆیان لەم دۆخە دەردەبڕن و دەڵێن، نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ گەیشتووەتە هەزار و 50 دینار ئەمەش بارگرانییە بۆ سەر ژیانیان.