سەرۆک بافڵ، سەرۆکی ی. ن. ک. لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

کوردستان 11:35 AM - 2026/06/08

سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی، داوای خەڵکە بۆ باشترکردنی حکومڕانی و گەیشتن بە حکومەتێکی دادپەروەر و بەهێز 
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بە گرنگ زانرا.

پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، داوای یەکێتی، داوای خەڵکە بۆ باشترکردنی حکومڕانی و گەیشتن بە حکومەتێکی دادپەروەر و بەهێز کە توانای خزمەتکردنی هەبێت بەبێ جیاوازی و ئێمە دەمانەوێت هاوسەنگی و شەراکەت و پێکەوەیی بنەمای کارکردن بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو