نزیكەی 16%ی كارەكانی پڕۆژەی قیرتاوكردنی رێگای چواقوڕنە ـ دوكان تەواوكراون

کوردستان 03:02 PM - 2026/05/15


لەكاركردن لە پڕۆژەی قیرتاوكردنی رێگای چواقوڕنە ـ دوكان  بەردەوامە و  نزیكەی سەدا 16 ی كارەكان تەواو كراون، دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەپڕۆژەی كاتی سەردانكردنی پڕۆژەی قیرتاوكردنی رێگای چواقوڕنە ـ دوكان، رایگەیاند خۆشبەختانە كار لەم پڕۆژەیەدا بە شێوەیەكی باش دەچێتە پێش و  تا ئەمكاتە كارێكی بەرچاو و بە كوالێتییەكی بەرز ئەنجامدراوە و هەموو قۆناغەكان بەپێی ستانداردە ئەندازیارییەكان جێبەجێ دەكرێن، وتیشی ،ئەم پڕۆژەیە بە تێچووی243 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت، و لە سەدا 16ی كارەكانیش تەواو بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو