لە یادی شەست و چوار ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستاندا ، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان دەكەین
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەدرێژایی ساڵانی خەباتی ،بۆ گەشەپێدان و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیی مامۆستایان لە بواری پەروەردە و فێركردن و زانستی سەردەمدا رۆڵێكی بەرچاو و گرنگی بینیوە لە پێناو پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیار و داهێنەردا
هەر لەم یادەدا پشتیوانی خۆمان دووپاتدەكەینەوە بۆ برەودان و سەرخستنی ئەركەكانی یەكێتی مامۆستایان و بەرگریكردن لە مافەكانی سەرجەم مامۆستایان لە دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆیان ، تاوەكو بە هەموان چرای زانستی بە ڕۆشنی بهێڵینەوە .
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان