داهاتی نانەوتی یەك هەفتەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە ،لە رۆژانی 9ی ئایار تا 15 ی ئایاری 2026 ، بڕی پێنج ملیار و 443ملیۆن دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ،داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی پێنج ملیار و 443 ملیۆن و 915 هەزار و 366 دینار بووە،بەجۆرێك كە سەدا 98 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و سەدا دووی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و مقاسەش سفرە .
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.