بۆ دووەمین جار لەسەر یەک بەشداریمان کرد لە فێستیڤاڵی فیلمی کان. لە رێگەی کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستانەوە گەورەترین فەندی فیلمی کوردستانمان راگەیاند.دەمانەوێت دەرگای کوردستان بەڕووی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری فیلم بکەینەوە، هەروەها زەمینە بۆ هاوکاری لەنێوان سینەماکارانی کوردستان و کۆمپانیا و ناوەندە سینەماییەکانی جیهان بڕەخسێنین بۆ ئەوەی چیرۆکەکانی ئێمەش لەڕێی سینەماوە بە خەڵکی جیهان بگات.
لە کان، پەیامێکی ڕوونمان هەبوو: کوردستان زیاترە لە ململانێکان و ئەو تراژیدی و کارەساتە گەورانەی بەسەریدا هاتوون. ئەم خاکە، خاکی داهێنان و خۆڕاگری و چیرۆکە نائاساییەکانە. تەنانەت لە کاتی شەڕ و ناسەقامگیریشدا، ئێمە ڕێگای بنیاتنان و داهێنانمان هەڵبژاردووە.