لە سلێمانی سیمینارێك لەسەر لەسەر ستراتیژی ئاسایشی نیشتیمانی بەڕێوەچوو

کوردستان 03:11 PM - 2026/05/14


دەستەی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی بۆ لێكۆڵینەوە، لە سلێمانی سیمینارێكیان بۆ فەریق ڕوكن محەمەد نەجمەدین ڕێكخست.
لە سیمینارەكەدا باس لە میكانیزمی دانانی ستراتیجی ئاسایشی نیشتیمانی و دیدگای ستراتیجی  ئاسایشی نیشتیمانی بەرامبەر ڕووداو و گۆڕانكارییەكانی ناوخۆ و دەرەوە كرا.
بەرپرسانی سەربازی هەرێمی كوردستان دەڵێن، بە داخەوە لە هەرێمی كوردستان ستراتیجی ئاسایشی نیشتیمانی یەكگرتوومان نیە.
ئاماژە بەوەش دەكەن، بنەماكانی ستراتیژی ئاسایشی نیشتیمانی بوونیان نییە، كە بریتین لە دیپلۆماسیەت، ئابووری، هێزی سەربازی و ئەمنی، هەروەها زانیاریی یەكگرتوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو