لە درێژەی چالاكیەكان بۆ رۆژی پەرستاران نەخۆشخانەی هەرس و جگەر لە سلێمانی، بۆ رێزگرتن لە ماندوبوون و كاركردنی پەرستاران لە نەخۆشخانەكە خەڵاتی رێز لێنانی پێشكەشكردن.
بەرێوبەری نەخۆشخانەی هەرس و جگەر ئاماژەی بەوە كرد، پەرستاران لە ناو نەخۆشخانەكەیاندا بەردەوام ماندوو نەناسانە و بەشێكیشیان خۆبەخشانە كاریان كردووە، رۆڵی كاریگەریان هەبووە و جێدەستیان دیار بووە لە چارەسەركردنی نەخۆشەكان.