ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٥/١٤ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازییکرد لە بهڕێز مقەدەم یان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە تیمی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا.
لە دیدارەکەدا بهڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم بە سوپاس و پێزانینەوە، کارەکانی بەڕێز مقەدەم یانی لە ماوەی ئەرکەکەیدا، لە تیمی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا بەرز نرخاند و بە بایەخیشەوە لە رۆڵ و ئەرکەکانی هێزی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، دوا.
لەبەرانبەردا، بەڕێز مقەدەم یان، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له سەرخستنی كار و ئەرکەکانی لە ماوەی ڕابردوودا كرد، هەروەها بەردەوامیی پشتیوانی و هاریکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەشی بۆ پێشمەرگە، دووپات کردەوە.