د. شێرکۆ عەبدوڵا، نووسەری بواری تەنز نووسینێکی بە ناونیشانی کورد، ئێـران و چـەکەکانی ترەمپ بڵاوکردووەتەوە

کوردستان 10:50 PM - 2026/05/14

دەقی نووسینەکە:

- بەڵێ نایگەیەنین و دەستیشمان خۆش بێت، ئێمە دیلیڤەریی دایکی کەس نین/ کارمەندێکی فەیکی تەڵەبات.

-چاوەکەم مەنەفیستیان لەگەرا نییە، بەبێ مەنەفیست کوو بینێرین؟!/ سەیتەرەکەی حاجی ئۆمەران.

-هەزار لێدوانی تریش بفەرموویت نایگەیەنین، ئەترسین کاکە، بە زۆرە؟!/ مەسئولی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان.

-ماشەڵڵا کە بێ تەحەمولیت، ئەی نابێ جوابی کوالێتیی کۆنتڕۆڵ بێتەوە!/ لێپرسراوی هۆبەی دەستی دەستی.

-تۆش خۆشی جەنابی ترەمپ، ئەوان داهاتەکەی بە شـ.ـەڕەدەنووک بۆ بەغداد ئەنێرن، تۆ بەتەمای کۆڵێ چـ.ـەک و ئەسلیحەی بەلاش بنێرن بۆ ئێـ.ـران؟ هەی دۆشاو بەگونت/ کۆمێنتی خوشکە تەیف سامی.

-دەینێرین بەسەرچاو، بەس کوا شیرینییەکەمان؟/ ژووری گرێبەستەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

-ئەوە بەس من ئەیانناسم بەقوربان، بە قسەی من بکە و بۆی مەگەڕێ بێسوودە / ئەنجومەنی بێسەروشوێنانی شـ.ـەڕی ناوخۆ.

-بێ خەمبە ئەینێرین، چاوەڕێین تەرجەمەکەی لە ئینگلیزییەوە بۆ فارسی تەواو ببێ ئەوسا/ پەیمانگای کەمال کەرکوکی بۆ تەرجەمەی فەوری.

-ئەمە شەڕفرۆشتنە کاکە، لێی نەنووسراوە بگات بەدەستی کێ/ کۆمپانیای حەواڵە بە گەواڵە.

-بۆ قسەناکەی بۆ؟ بۆ قسە ناکەی/ وەستا عەلی لانەوازان بە قسەکەری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو