سەرۆك بافڵ پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەكات

کوردستان 11:10 PM - 2026/05/14

لە پەیامێكدا، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی نوێی فیدراڵ كرد.

لەپەیامەكەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگەیاندووە، پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاراستە دەكەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لە ئەركە نوێیەكەتاندا. 

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، تەئكیدیشیكردووەتەوە لەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە پەرۆشەوە یارمەتیدەرتان دەبێت لە سەرخستنی پرۆژە نیشتمانی و خزمەتگوزارییەكانی حكومەت و یەكخستنی هەوڵەكانمان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان و چارەسەركردنی كێشەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو