سەرۆك بافڵ: زمانی كوردی مێژووی خۆڕاگری و ناسنامەی بوونمانە

کوردستان 01:22 PM - 2026/05/15


بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  دەڵێت، پاراستنی زمانی كوردی و رێزگرتن لە زمانی هەموو ئەو پێكهاتە رەسەنانەی لەم نیشتمانەدا پێكەوە دەژین، نیشانەی باڵای شارستانییەت و بنەمایەكی سەرەكیی دەوڵەتدارییە.
سەرۆك بافڵ لە رۆژی زمانی كوردیدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد،لە رۆژی زمانی كوردیدا، ئەم زمانە شیرینە بەرز و پیرۆز رادەگرین كە قەڵای پارێزەری ناسنامەمانە. زمانی كوردی بۆ ئێمە تەنیا ئامرازی ئاخاوتن نییە، بەڵكو مێژووی خۆڕاگری و ناسنامەی بوونمانە.سەرۆك بافڵ دەشڵێت،هەرێمی كوردستان هەمیشە بە فرەزمانی و فرەكولتووریی پێكهاتەكانی دەوڵەمەند بووە، پاراستنی زمانی كوردی و رێزگرتن لە زمانی هەموو ئەو پێكهاتە رەسەنانەی لەم نیشتمانەدا پێكەوە دەژین، نیشانەی باڵای شارستانییەت و بنەمایەكی سەرەكیی دەوڵەتدارییە. سەرۆك بافڵ لە كۆتایی پەیامەكەشیدا دەڵێت،ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال، تەئكید لە پاراستنی رەسەنایەتیی زمانی كوردی و پەرەپێدانی لە ناوەندەكانی خوێندن و دامەزراوە رەسمییەكاندا دەكەینەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو