جوتیارانی سنووری ناحیەی چوارقوڕنە، لەبەردەم سەرۆكایەتی شارەوانی ناحییەكە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و دژی دابەشكردنی زەویە كشتوكاڵییەكانیان بەسەر فەرمانبەراندا وەستانەوە.لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، نوێنەرانی جوتیاران ئاماژەیان بەوە كرد دەشتی بتوێن بەو زەوییانەوە جوانە و ئێستا هەمووی كراوەتە پڕۆژە و سەرچاوەی سەرەكی ژیانیانن.