ناتانیاهۆ: چین پشتیوانی لە بەرنامە مووشەكییەكەی ئێران دەكات

عیراق 01:42 PM - 2026/05/11

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەرنامەی 60 دەقیقەی كەناڵی سی بی ئێس رایگەیاند، چین پشتیوانی دیاریكراو و پێكهاتەی تایبەت پێشكەش بە پرۆگرامی بەرهەمهێنانی مووشەكی ئێران دەكات.

ناتانیاهۆ سەبارەت بە پشتیوانی چین بۆ ئێران رایگەیاند، پەكین پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ بەرژەوەندییەكانی خۆی بكاتەوە.

هەروەها پرسیاری ئەوەی كرد كە ئایا چین دەیەوێت ببینێت ئێران كۆنتڕۆڵی ئەو ڕێڕەو ئاوانە بكات كە بۆ دابینكردنی وزە پشتی پێ دەبەستێت، یان پێی باشە بە كراوە بمێننەوە و دوور بن لە  توندوتیژی.

سەبارەت بە هەڵوێستی تەلئەبیب بەرامبەر بە چین، بنیامین ناتانیاهۆ وتی،دەزانم كەی لە كاتی پێویستدا بێدەنگ بم.

بنیامین ناتانیاهۆ لە چاوپێكەوتنەكەیدا،زیرەكی دەستكردی وەك نموونە بەكارهێنا بۆ وێناكردنی دیدگای خۆی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران و ئاماژەی بەوەكرد،زیرەكی دەستكرد سوودێكی زۆری هەیە بەڵام مەترسییەكانیش بەدوای خۆیدا دەهێنێت كە پێویستی بە هاوكاری نێودەوڵەتی هەیە بۆ كۆنتڕۆڵكردنیان.

هەروەها باوەڕی خۆی دەربڕی كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و شی جینپینگ هاوتا چینییەكەی، لە كاتی هەر كۆبوونەوەیەكی داهاتوودا، تاوتوێی رێگاكانی هاوكاری لە كەمكردنەوەی مەترسییەكانی زیرەكی دەستكرد بكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو