پێشبینی دەكرێت بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران لە گەرمیان 200 هەزار تۆن بێت، بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان چاوەڕوان دەكرێت بۆ ئەمساڵ 40 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی سنوورەكە لە سایلۆ وەربگیرێت.
ئیسماعیل محەمەد بەرێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە كشتوكاڵی گەرمیان بە گەلی كوردستانی راگەیاند، ئێستا دروێنەی جۆ لە سنوورەكە دەستیپێكردووە و پێشبینیش دەكرێت 200 هەزار تۆن گەنم بەرهەمی جووتیاران بێت، راشیگەیاند تا ئێستا نرخی سەعاتی دروێنە بە دەڕاسە دیاری نەكراوە و بڕیارە ئەم هەفتەیە دیاری بكرێت.
باسی لە وەشكرد، دوو هەزار جووتیاری گەرمیان ناتوانن گەنمەكانیان تەسلیمی سایلۆ بكەن، چونكە هەژماری یوپی ئێنیان نەكردووە.