سەعات چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، بارهەڵگرێك كە رۆنی رەشی هەڵگرتووە كۆنترۆڵ لەدەست دەدات و خۆی دەكات بە ناو شاری دەربەندیخاندا و بە سیاجی باخێك خۆی دەگرێتەوە ، بەپێی زانیارییەكان لەو كاتەی تانكەرەكە برێكی نامێت و كۆتنتڕۆڵ لە دەستدەدات،شۆفێرەكەی خۆی هەڵدەداتە خوارەوە و بریندار دەبێت .بەپێی ئەوەشی لە گرتە ڤیدیۆیەكاندا دەردەكەوێت، لەكاتی رووداوەكەدا ئاگر لە بەشی پێشەوەی تانكەرەكە دەكەوێتەوە و رۆنی رەشیش لە زەویەكەدا دەرژێت.