سیناتۆرێك: كۆگاكانی مووشەك و تەقەمەنی سوپای ئەمریكا كەمبووەتەوە

عیراق 01:08 PM - 2026/05/11

دوای هێرشە 39 رۆژییەكەی ئێران  باس لە كەمبوونەوەی  كۆگاكانی تەقەمەنی و مووشەكەكانی سوپای ئەمریكا دەكرێت.

مارك كێلی، سیناتور و ئەندامی لیژنەی هێزە چەكدارەكان بە سی ئێن ئێن نیوزی ئەمریكی راگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بەبێ پلان و ئامانجێكی ستراتیجی و بەبێ دیاریكردنی كاتێكی دیاریكراو، ئەمریكای راكێشاوەتە ناو جەنگ لەگەڵ ئێران، بەوهۆیەشەوە تەقەمەنییەكی زۆری بەكار هێناوە.

سیناتۆرەكە ئاماژەی بە كۆنفرانسەكانی پێنتاگۆن كرد، كەباسی لە كەمیی هەندێك تەقەمەنی كردووە، لەوانە مووشەكی تۆماهۆك، ئەتاكمس، ئێس ئێم سری  و پاتریۆت، هەروەها رایگەیاندووە، پڕكردنەوەی ئەو كۆگایانە ساڵانێكی زۆری دەوێت.كیلی راشیگەیاند، ئەگەر ئەمریكا تووشی ململانێیەكی درێژخایەن بێت، رەنگە نەتوانێت بەرگری لە خۆی بكات.

لە 28ـی شوباتی 2026، ئەمریكا و ئیسرائیل هێرشیان كردە سەر ئێران و لە ئەنجامدا رابەر و چەندین سەركردەی باڵای ئەو وڵاتە بە ئامانجگیران،لەبەرامبەردا ئێران هێرشی كردە سەر پێگەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لەناوچەكە و گەرووی هورمزیشی بەرووی كەشتییە بازرگانیەكان داخست، دوای  نزیكەی 40 رۆژ  لەجەنگ ئەمریكا ئاگربەستێكی دووهەفتەیی راگەیاند، پاشان ئاگربەستەكەی بۆ كاتێكی نادیار درێژكردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو