قوباد تاڵەبانی:وەك برای كاك بافڵ دەبێت شتێك بزانم دەربارەی وەرزشی نیشانشكاندن

کوردستان 03:10 PM - 2026/05/11

بەئامادەبوونی  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لێپرسراوانی حكومی و حزبی، لەشاری سلێمانی   بەردی بناغەی ئەكادیمیای نیشانشكاندنی پاراڵمی كوردستانی دانرا. پێش دانانی بەردی بناغەی ئەكادیمیاكە قوباد تاڵەبانی  وتارێكی پێشكەش بە ئامادەبووان كردو رایگەیاند ، ئەوەی ئیستا لەپێناوی كۆبونەوەتەوە تەنها بەردی بناغە نییە هەنگاوێكی ترە بۆ گەشەپێدانی زیاتری كەرتی وەرزش و هەنگاوێكی ترە لەسەر بناغەی وەرزشەوانە كەمئەندامەكان ، قوباد تاڵەبانی وتیشی ،وەك برای كاك بافڵ دەبێت شتێك بزانم دەربارەی وەرزشی نیشانشكاندن ، كە وەرزشێكی ئاسان نییە و دەبێت زاڵ بیت بە سەر هەست و بەربەستە جەستەیەكان،بۆیە خۆشحاڵم لە شاری سلێمانی ئەم ئەكادیمیایە دەكرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو