شاری سلێمانی جارێكی تر ئامێزی بۆ كردنەوەی پڕۆژەیەكی نوێی وەرزشی گەورەی تایبەت بە كەرتی وەرزش كردەوە و،لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشەوە بەردی بناغەی ئەكادیمیای نیشانشكاندنی پاراڵمی كوردستان دانرا، پڕۆژەكە بووە مایەی دڵخۆشی وەرزشوانان و دووپاتكردنەوەی پاڵپشتییەكان بۆ ئەو توێژە گرنگەی كۆمەڵگە.