بەپێی داتاكانی كەشتیوانی و بازاڕەكان، بڕێكی زۆری نەوتی خاوی عیراق لەسەر كەشتییە بارهەڵگرەكان لە رۆژئاوای گەرووی هورمز گیریان خواردووە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی ئاڵۆزیەكان لەو گەرووە و سنورداركردنی كاری بازرگانیی.
بەپێی ئەو داتایانە، نزیكەی 163 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی وڵاتانی كەنداو لە رۆژئاوای گەرووی هورمز گیری خواردووە، كە 43 ملیۆن بەرمیلی نەوتی عیراقە، ئەویش بەهۆی خاوبوونەوەی پرۆسەی تێپەڕین و بەرزبوونەوەی مەترسییە ئەمنییەكان كە وایكردووە زۆرێك لە كۆمپانیاكانی باركردن گەشتەكانیان كەم بكەنەوە یان دوای بخەن.
ئەو كەڵەكەبوونی نەوتە لەكاتێكدایە، بەهۆی بە ئامانجگیرانی چوار كەشتی بازرگانیی و نەوت هەڵگر لە سێی ئایارەوە، دواتریش بە ئامانجگرتنی ناوەندی فوجەیرەی نەوتیی لە ئیمارات، تائێستاش بازاڕەكان لە شۆكدان و تێچووی گواستنەوە و باركردنی نەوت زیاتر بەرزبووەتەوە.