فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم)، رایگەیاند رێگرییان لە 51 كەشتی كردووە لە چوونەناوەوە بۆ ئێران یان هاتنە دەرەوە لێی.
فەرماندەییەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە، هێزەكانی ئەمریكا بەردەوامن لە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی. هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوا لە 51 كەشتی كراوە بگەڕێنەوە یان روو لە بەندەرەكان بكەنەوە، ئەوەش بە مەبەستی رێگریكردن لە كەشتییە بازرگانییەكان بۆ چوونەناو خاكی ئێران یان بەجێهێشتنی.
هاوكات بەپێی زانیارییەكانی سی ئێن ئێن، پێدەچێت هێرشەكانی ئەمجارە ژێرخانی وزە و لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە بكاتە ئامانج . تەئكید لەوە كراوەتەوە، بڕیاری كۆتایی بۆ دەستپێكردنەوەی پێكدادانەكان لە دەستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكادایە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە بنیامین ناتانیاهۆ لە چەند رۆژی رابردوودا زنجیرەیەك كۆبوونەوەی ئەمنیی نهێنی ئەنجامداوە و داوای لە وەزیرەكانی كردووە بە هیچ شێوەیەك لەسەر ئەم بابەتە لێدوان نەدەن و بێدەنگ بن.