دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، تەنها رۆژێك دوای دەستپێكردنی، ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ هاورێیەتی كردنی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز كە بە پرۆژەی ئازادی ناسانبوونی ، بڕیاریدا رایبگرێت. ئەمەش وەك هەوڵێك بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران و كۆتاییهێنان بە جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ترەمپ لە پلاتفۆرمی ترووس سۆشیاڵ نوسیوێتی،لەسەر داوای پاكستان و چەند وڵاتێكی تر و بەهۆی ئەو پێشكەوتنە گەورەیەی لە دانوستانەكاندا بەدیهاتووە، بڕیاریان داوە پرۆژەی ئازادی بۆ ماوەیەكی كورت رابگرن.سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە، راگرتنەكە بۆ ئەوەیە دەرفەت بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنێكی كۆتایی و گشتگیر لەگەڵ نوێنەرانی ئێران بڕەخسێت، بەڵام گەمارۆكان وەك خۆیان بەردەوام دەبن.
ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش رایگەیاندووە، وڵاتەكەی كۆتایی بە ئۆپراسیۆنە هێرشبەرییەكانی بۆ سەر ئێران هێناوە . روبیۆ باسی لەوەشكردووە، كاری لەپێشینەی واشنتۆن كردنەوەی گەرووی هورمزە بە رووی هاتوچۆی كەشتییەكاندا.