هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ پارێزەرانی نوێنەرایەتی ناوەندی کاروباری یاسایی پارێزگاکانی هەرێم کۆبوەوەو ئەرک و ڕۆڵیانی بەگرنگ و کاریگەر لەپێشخستن و سەروەربوونی یاسا وەسفکرد.
کۆبونەوەکە بەئامادەبونی هەڤاڵ تەلار لەتیف ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی بەڕێوەچوو، هەڤاڵ جێگری سەرۆک، باسی لەوەکرد یەکێتی وەک هەمیشە پشتیوان دەبێت لەسەروەربوونی زیاتری یاساو بەرهەمدارکردنی تواناو ڕۆڵی دامەزراوەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)