بە دوو درۆن هێرشكرایە سەر سورداش

کوردستان 10:48 AM - 2026/05/06

درەنگانی شەوی رابردوو دوو فرۆكەی بێفڕۆكەوان ئاراستەی كەمپی پەنابەران لە سنووری سورداش لە سلێمانی كران و خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە. لەوبارەیەوە دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،  شەوی رابردوو سەعات 11 و 35 دەقیقە  ، بە (دوو) درۆن هێرشكرایە سەر كەمپی پەنابەران لە سورداش،لەدەرئەنجامی هێرشەكاندا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
لە 28ـی شوباتەوە هەرێمی كوردستان بە نزیكەی 735 درۆن و مووشەك هێرشی كراوەتە سەر، 30 لەو درۆن و مووشەكانە لە دوای ئاگربەستەوە بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو