ئەمڕۆ سێشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغداد کۆبوونەوە
لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لە وادەی دەستووری خۆی کرایەوە، بەشێوەیەک ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر لە وڵاتدا بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان.