تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی رابردووی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید بڵاوکردەوە و بە گوێرەی ئامارەکان 12 هەزار و 195منداڵ لە نەخۆشخانەکە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە، لە مانگی رابردودا، هەزار و 410 منداڵ لە نەخۆشخانەکە خەوێندراون، کە 374 حاڵەتی سكچون و راشانەوە و وشكبوونەوە بووە، 464 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون.
هەروەها، 584 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 165 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 133 منداڵ لە بەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 513 منداڵ لە بەشی گەشەكردن بینراون و 177 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری زیاتر لە حەوت هەزار پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 103 ئیكۆ و 386 سۆنەر ئەنجام دراوە و 765 تیشك گیراوە.