پەیامی هاوخەمی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ کۆچی دوایی جەلیل عەبدال شەهباز

کوردستان 11:59 AM - 2026/05/05

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی جەلیل عەبدال شەهباز بڵاوکردەوە، کەئەمە دەقەکەیەتی: 

بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی (جەلیل عەبدال شەهباز) تێکۆشەری بەئەمەکی بادینان، زۆر غەمباربووم. 

پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی و کادرانی بادینان ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.

خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.

بەم کۆچە گەلەکەمان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، نیشتمانپەروەرێکی دڵسۆزو پێشمەرگە و کادرێکی چالاکی ڕێکخستنە نهێنیەکان و پەیوەندییە هەستیارەکانی رۆژگارە سەختەکانی خەباتی لەدەستدا. 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو