هەفتەی داهاتوو دەنگدان بە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بەڕێوەدەچێت

عیراق 10:29 AM - 2026/05/05

لە چەند سەعاتی رابردوودا، جووڵەیەكی سیاسی چڕ لەبەغدادی پایتەخت بەدی كرا، ئەم جوڵانەش دیارە بێ ئەنجام نەبوون، چونكە دواتر نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وادەی پێشكەشكردنی بەرنامەی حكومەت و ناوی وەزیرەكانی كابینە نوێیەكەی عەلی زەیدی ئاشكرا كرد.

نوسینگەی راگەیاندنی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، عەلی زەیدی كە راسپێردراوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەرنامەی حكومەت و ناوی سەرجەم وەزیرەكان رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات.

ئاماژەی بەوەشكراوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بكرێت بە پرۆسەی دەنگدان و متمانە بەخشین بە كابینەی نوێی حكومەت، بەمەبەستی دەستبەكاربوونی رەسمی وەزیرەكان و دەستپێكردنی كارەكانی حكومەتی نوێ.

دوای رێككەوتنی لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان لەسەر كاندیدكردنی، رۆژی دووشەممە، 27ی نیسانی 2026، نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی بەغداد عەلی زەیدی بە رەسمی راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق. 

لە رۆژی 2ی ئایار، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، بە ئامانجی تاوتوێكردنی پێكهێنانی كابینەی نوێ و دەستەبەركردنی شەراكەت و هاوسەنگی لە حكومەتی داهاتوو، سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ زۆرینەی لایەنە سیاسییەكان كۆبووەوە لەنێویاندا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو