گەشتە ئاسمانییەكانی ئێران دەگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی

عیراق 03:50 PM - 2026/05/03

لەگەڵ هەوڵەكانی ئیسلام ئاباد بۆ بەردەوامی ئاگربەست و راوەستانی شەڕ،  فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی دوای دوو مانگ لە داخرانی، دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی و تەنیا لەم هەفتەیەدا زیاتر لە 21 هەزار گەشتیار هاتوچۆیان كردووە.

لەو بارەیەوە جەواد ساڵحی ئارتیمانی، جێگری بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەكە بۆ كاروباری فڕۆكەوانی رایگەیاند، لە ماوەی 25 نیسان بۆ 1ی ئایاردا جموجووڵێكی بەرچاو لە فڕۆكەخانەی ئیمام خومەینی تۆماركراوە، لەو ماوەیەدا لە كۆی دوو سەد و دوو گەشتی ئاسمانی ، سەد گەشتی رۆشتن  و 102 گەشتی هاتن بوون، كە 21 هەزار و  پێنج سەد و 49 گەشتیار لە خزمەتگوزارییەكان سوودمەند بوون، رۆژی یەكی ئایاریش قەرەباڵغترین رۆژ بووە كە 38 گەشتی تێدا كراوە.

ئاساییبوونەوەی گەشتەكان هاوكاتە لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەكانی پاكستان، وەك نێوەندگیرێكی سەرەكی و گەیاندنی پەیامەكانی ئێران، هەرچەندە دوایین پێشنیاری تاران لەلایەن ئەمریكاوە رەتكراوەتەوە، بەڵام بەردەوامیی گەشتە مەدەنییەكان ئاماژەیە بۆ دڵنییا بوونی تاران، لەوەی كە بەم نزیكانە ئاسمانەكەی نابێتەوە گۆڕەپانی جەنگ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو