عەمید محەمەد عەبدوڵا، بەڕێوبەری ڕەگەزنامە و باری شارستانی گەرمیان، بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاند، كردنەوەی ناوەندی تۆمار لەگەرمیاندا گرنگی زۆری بۆ ناوچەكە هەیە، چونكە دەبێتە هۆی كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان.
وتیشی، بۆ ئەو مەبەستە، چەندین داواكاریی رەسمییان ئاراستەی حكومەتی عیراق كردووە، هەر چەندە ڕەزامەندی دراوە، بەڵام تائێستا هەنگاو بۆ هێنانی ئامێرەكان و دەسپێكی كردنەوەی ناوەندەكە نەنراوە .