دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: لەئەمڕۆوە دانوستانەكانی نێوان سەركردەكانی لوبنان و ئیسرائیل لە واشنتۆن دەستپێدەكەنەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆڕمی “تروس سۆشیاڵ” باسی لەوەشکردووە، “هەوڵدەدەین شوێنێک بۆ هەناسەدان لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان دابین بکەین”.
ئەوەشی وتووە، “کاتێکی زۆرە کە سەركردەكانی هەردو وڵات قسەیان نەکردوە، نزیکەی 34 ساڵە. بەڵام ئەوە ڕۆژی پێنجشەممە، (ئەمڕۆ) ڕوودەدات”.
چەندین سەرچاوە ئاماژەیان بەوەکردوە کە ڕێککەوتنێکی ئەگەری لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان بۆ ئاگربەست نزیک دەردەکەوێت، دوای چەند هەفتەیەک لە هێرشی دولایەنە لە نێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵا.
پێشتر بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ئاشکرای کردبوو کە ترەمپ پێشوازی لە کۆتاییهێنان بە کردەوە دوژمنکارییەکان لە لوبنان دەکات، وەک بەشێک لە ڕێککەوتنێکی ئاشتی ئەگەری لەگەڵ ئیسرائیل.