بازگەی باوە مەحمود لە خانەقین بەڕووی بازرگانیدا كرایەوە

کوردستان 11:13 PM - 2026/04/05

دوای زیاتر لە ساڵێك لە رێگری و چاوەڕوانی، دواجار بەهەوڵی بەرچاوی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ژووری باجی گومركی لە بازگەی باوە مەحمود لە سنووری خانەقین بە ڕووی بازرگاناندا كرایەوە.

بە كردنەوەی ئەم ژوورە، بازگەكە بە رووی هەموو جۆرە كاڵایەكی ناوخۆیی و دەرەكیدا كراوە دەبێت و ئاسانكاری تەواو بۆ هاتووچۆی بار هەڵگرەكان دەكرێت، ئەوەش وەك هەنگاوێك بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی بازرگانی لە سنووری پارێزگای دیالە و ناوچە دابڕێنراوەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو