لەماوەی رابردوودا شەپۆلێكی چڕی باران بارین هەرێمی كوردستانی گرتەوە، لەقەزای شارەزوور باران بارین و لافاو زیانی بەهێڵی گەیاندنی ئاوی خواردنەوەی قەزاكە گەیاند و نزیكەی پانزە ڕۆژە دانیشتوانەكەی بێ ئاوی خواردنەوە بوون، دوای ئەوەی هەواڵەكە گەیشتە قوباد تاڵەبانی دەستبەجێ بڕیاریدا هێڵەكە چاكبكرێتەوە و دوای ماندووبوونێكی زۆر دەستبەجێ پرۆژەكە نوێكرایەوە و توانرا ئاو بگەڕێندرێتەوە بۆ ناوچەكە.