بەرەو 14ی نیسان و ساڵیادی كارەسات و تاوانی ئەنفال هەنگاو دەنێین، لەكاتێكدا كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال ئومێدەواربوون دوای تێپەڕبوونی 38 ساڵ یەكێك لەو داواكاریانەیان كە هەموو ساڵێك ئاراستەی هەردوو حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستانی دەكەنەوە جێبەجێ بكرێت، بەڵام ئەوەی بە تەواوەتی نائومێدی كردن دەستەبەركردنی ژیانێكی ئارام بوو بۆ یەكێك لە گەورەترین تاوانبارانی ئەو كەیسە لە پایتەختی هەرێمی كوردستان، ئەوان وەك خۆیان دەڵێن لەوەش ناخۆشتر ئەوەیە، دوای مردنی ئەو تاوانبارە، بە ڕێزەوە رێوڕەسمی كفن و دفنی بۆ دەگیرێت و هەر لەپیاتەختی هەرێمی كوردستانیش پرسەكەی بۆ دادەنرێت، گەلی كوردستان بۆ چوونی كەسوكاری ئەنفالكراوانی ئەوان زۆر نیگەرانن لەئیدارەی پارێزگای هەولێر.