هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی رایگەیاند،
بارستە هەورێکی زەبەلاحی باراناوی کە بە هەوری سوپەر سێڵ ناسراوە و هەڵگری بارانی بە لێزمە و هەورەبروسکەی بەهێز و تەرزەیە، هاتووەتە ناوچەکانی بادینان و باشووری دهۆک و باکووری ئیدارەکانی سۆران و راپەڕین.
بارستە هەورەکە بە ئاراستەی ناوچەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی هەولێر بەڕێوەیە، لە کاتی چڕبوونەوەی هەورە کەڵەکەبووەکان ئەگەری بارانی بەهێز و تەرزە هەیە لە چەند شوێنێک..