بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە، بەڵام سبەینێ شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
ئەوەشی خستەڕوو کە گەرما 2-4 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 15 پلەی سیلیزی
سۆران 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 19 پلەی سیلیزی
دهۆک 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش، ڕایگەیاند، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پاشان بۆ کاتەکەکانی دوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و شەپۆلی بارانبارین دەست پێدەکاتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، کە سەرەتا لەسەر سنووری پارێزگای دهۆک نمە باران و بارانێکی مام ناوەند دەبێت پاشان شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و باران بەشێوەیەکی نمە باران و بارانی مام ناوەند دەبێت.
ڕاشیگەیاند، ڕێژەی باران بارینەکە لەسەر سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت بەراورد بە پارێزگاکانی تر .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ پێنجشەممە بەم شێوەیەیە:
هەولێر 20 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی
دهۆک 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی