لە بارەی دوو پڕۆژەی گرنگی قەزای دەربەندیخانەوە زانیاری نوی دەخرێتەڕوو لەو بارەیەوە ئامانج محمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند، ئێستا كاركردن لە دوو پڕۆژەی گرنگی دەربەندیخان بەردەوامی هەیە و یەكێكیان پڕۆژەی دووسایدكردنی ڕێگای زەڕایەن - دەربەندیخانە و پڕۆژەكەی تریش پڕۆژەی هێڵی دووەمی ئاوی خواردنەوەی ماڵانە.
ووتیشی،بەجێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە گرفتی ئاوی خواردنەوەی ماڵان چارەسەردەبێت