عراقچی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ ئەمریكا ئاشكرا دەكات

عیراق 12:26 AM - 2026/06/14

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند، تاران و واشنتۆن گەیشتونەتە لێکتێگەیشتنێکی 14 خاڵی کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشێوەی دیجیتاڵی ئیمزا بکرێت.
وتیشی، ئەم ڕێککەوتنە دوو قۆناغ لەخۆدەگرێت؛ قۆناغی یەکەم ئیمزاکردنی ئەم لێکتێگەیشتنەیەو قۆناغی دووەم دەستپێکردنی دانوستانە بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی.
بەوتەی عراقچی، پرسی ئەتۆمی خراوەتە قۆناغی دووەم و ڕێککەوتنی کۆتایی. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە بەرپرسیارێتی دانوستانەکان سپێردراوە بە دکتۆر قالیباف (محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران).
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕونیكردەوە، بەپێی ئەم لێکتێگەیشتنە، شەڕ لەهەموو بەرەکاندا کۆتایی دێت، لەوانەش بەرەی لوبنان، و لایەنەکان بەڵێندەدەن کە جارێکی تر نەبنە دەستپێشخەری شەڕو هەڕەشە بەرامبەر یەكتربەکارنەهێنن.
عراقچی تەئكید دەکاتەوە کە بڕیاردراوە کە سەرجەم پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران ئازاد بکرێن و پلانێکی گشتگیر بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئابووری ئێران و قەرەبووکردنەوەی زیانەکان جێبەجێ بکرێت.
سەبارەت بە گەروی هورمز، وەزیری دەرەوە وتی، بەڕێوەبردنی ئەم گەروە لە داهاتوودا وەک ڕابردوو نابێت. هەرچەندە سەروەری ئێران و عومان وەک خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەڕێوەبردنی هاتووچۆ دەگۆڕێت و چیتر بێبەرامبەر نابێت. لەم بارەیەوە هەماهەنگی لەگەڵ عومان و وڵاتانی وەک چین کراوە.
عراقچی دەڵێت، گەروی هورمز ئێستا یەکێکە لە ئامرازە هەرە گرنگەکانی ئێران بۆ دروستکردنی هێزی ڕێگریی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو