بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە نووسەران و خوێنەران لە كتێبخانەی خەزەڵنووس لە شاری سلێمانی، كۆڕێكی ناساندن و ئیمزاكردن بۆ نوێترین كتێبی نووسەر و ڕۆماننووسی بەتوانای گەلی كورد شێرزاد حەسەن لەژێر ناونیشانی لە ستایشی دایكانی ستەمدیدە و شكۆمەندەوە سازكرا.
لە كۆڕەكەدا كە ژمارەیەك زۆر لە نوسەران و روناكبیران ئامادەی بوون تیشك خرایە سەرناوەڕۆكی بەرهەمەكە و لە كۆتاییدا كتێبەكە بە ئیمزای نووسەرەوە پێشكەش بە ئامادەبووان كرا