ساڵح موسلیم شۆڕشگێڕێک لەپێناوی گەلەکەیدا
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی گەلی کورد لە ڕۆژئاڤای کوردستان و سەرجەم کوردستانیان دەکەم بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتیەکی مەزنی وەک هەڤاڵ ساڵح موسلیم.
برای ئازیزم ساڵح موسلیم شۆڕشگێڕێک بوو کە هیچ کات ماندوو نەدەبوو لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و هەموو کات دووبارەی دەکردەوە و دەیوت کورد پێویستە یەک دەنگ و یەکگرتووبن، ئەو هەمیشە جەختی لە ئازادیخوازی و خەباتی مەدەنی دەکردەوە، لەدەستدانی هەڤاڵ موسلیم کۆستێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا بە تایبەتی و هەموو گەلی کورد بەگشتی بەڵام دڵنیاین ڕێبازەکەی و بیروفکری شۆڕشگێرانەی بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە داواکارم خوای گەورە ڕۆحی پاکی بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.