بەرێزان خانەوادەو کەسوکاری ساڵح موسلیم
بەداخێکی
زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەرو سیاسەتمەداری ناسراوی کورد (ساڵح
موسلیم)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
هەڤاڵ
ساڵح موسلیم تێکۆشەرێکی دیاری رۆژئاڤای کوردستان بوو، خزمەتێکی یەکجار
زۆری دۆزی میللەتەکەمانی کرد لە رۆژئاڤا، باوکە شەهید بوو و رۆڵەی خۆی بەو
خاکە بەخشی و بەردەوام بوو لەخزمەتکردنی دۆزی رەوای میللەتەکەمان.
بەداخەوە
بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە گەورەیەی گەلەکەمان، پرسەو
سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری هەڤاڵ ساڵح موسلیم و
گەلی رۆژئاڤا دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە
سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی